شاندی هەرێم دەچێتە بەغدا

پۆڵەتیك پرێس

وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، سبەی شاندی هەرێم بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدا دەكات.

سە‌میر هە‌ورامی وتە‌بێژی رە‌سمی جێگری سەرۆكی حكومەت رایگەیاند، بڕیارە‌ سبە‌ینێ چوارشە‌ممە‌ وە‌فدی باڵای حكومە‌تی هە‌رێمی كوردستان بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، سە‌ردانی بە‌غدا بكات.

راشیگەیاند، سەردانەكە بە‌مە‌بە‌ستی بە‌ردە‌وامیدانە بە‌گفتوگۆكان و گە‌یشتن بە‌ڕێككە‌وتن لە‌بارە‌ی كێشە‌ هە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان و بە‌تایبە‌ت پرسی دارایی و جێگیركردنی شایستە‌ داراییە‌كانی هە‌رێمی كوردستان لە‌ پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی ٢٠٢١ی عێراق.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ كۆبونەوەی سێ قۆڵی پارتی و یەكێتی و گۆڕان لەگەڵ سەرۆكی هەرێم بەڕێوەچوو، تێیدا بڕیاردرا بەزوویی شاندێك لە هەرێمەوە بچێتە بەغدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا