ڕونكردنەوەیەك لە وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند، پرۆژەی رێكخستنەوەی دارایی گشتی لە هەرێمی كوردستان، كە ئەمڕۆ پەسەند كرا لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، پڕۆژەی هەموو لایەنەكانی حكومەت بووەو بە كۆی دەنگی سەرۆك و جێگری سەرۆك وەزیران و هەموو ئەندامانی ئەنجومەن پەسەند كراوە.

سەبارەت بەوەی گوایە هەندێك لایەن لە دژی بوون، سەمیر هەورامی ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە و وتی: گفتۆی ورد كراوە لەبارە چۆنییەتی دارشتنی پڕۆژەكە، ئەگینا هەموو لایەنەكانی پێكهێنەری حكومەت، لەگەڵ ناوەڕۆك و ئامانجی ئەو پڕۆژەیە بوون و بەهیچ شێوەیەك رەتنەكراوەتەوە.

وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیران جەختیشی كردەوە كە هیچ كەسێك دژی نەبووە و هەمووان لەگەڵ ئەو مەبدەئە بوون كە پێویستە بۆ رێكخستنەوەی دارایی هەرێم، داهات و خەرجییەكان ناوەندی بن و مووچە سیادی بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا