سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر سەمیر هەورامی هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان رایگەیاند، سەمیر هەورامی ئەندامی كارای لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانە و هەر رێو شوێنێكی یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر دەبێت لەچوارچێوەی یاسای رۆژنامەگەریدا بێت.

كاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان رایگەیاند: بەپێی بڕگەی یەكەم و دوەم لە ماددەی هەشتەمی یاسای رۆژنامەگەریی ژمارە 35 ساڵی 2007، هەر رێكارێكی یاسایی بەرامبەر بە رۆژنامەنووس بگیرێت دەبێت سەندیكای لێ ئاگادار بكرێتەوە و نوێنەری سەندیكاش لە لێكۆڵینەوەكاندا ئامادەبێت.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، لەبەر ئەوەی رۆژنامەنووس سەمیر هەورامی ئەندامی كارای لقی سلێمانیە، بۆیە هەر رێو شوێنێكی یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر دەبێت لەچوارچێوەی یاسای رۆژنامەگەریدا بێت، چونكە بابەتی سكاڵاكەی لەلایەن ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستانەوە سەبارەت بە كاری رۆژنامەگەرییە.

رۆژی سێشەممە، 30_11_2021، سە‌میر هە‌ورامی وتە‌بێژی فە‌رمی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران وەڵامی هێڤیدار ئە‌حمە‌دی پە‌رلە‌مانتاری پارتی دایەوە و رایگەیاند، لێدوانێكی داوە‌ و ناوی تیمی یە‌كێتی لە‌حكومە‌تی هە‌رێمی كوردستان هێناوە‌، بۆ هە‌موو لایە‌كی رووندە‌كە‌نە‌وە‌، قسە‌كانی ئە‌و پە‌رلە‌مانتارە‌ دوورن لە‌ڕاستییە‌وە‌ و بێئاگایی و بێ توانایی خۆی سە‌لماندووە‌ لە‌و لێدوانە‌یدا‌.

لە روونكردنەوەكەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمدا هاتبوو، داتا و ئامارە‌كانیش سە‌لمێنە‌ری ئە‌وە‌ن كە‌ ئە‌و ‌پەرلەمانتارە‌ هیچ زانیارییە‌كی درووستی نییە‌ و كەس لێدوانە‌كانی بە‌جددی وەرناگرێت چونكە‌‌ زوو زوو پە‌نا دە‌باتە‌ بە‌ر موزایە‌دە‌ و دووبارە سەلماندی كە ئە‌و پەرلەمانتارێكی فاشلە.

دوای ئەو روونكردنەوەیەی سەمیر هەورامی، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، سكاڵای یاسایی لەسەر سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان تۆمار دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا