قوباد تاڵەبانی بۆ هێزەكانی كۆماندۆ: بوونەتە جێی متمانەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی چوارشەممە 8 ی تشرینی دووەمی 2023 دیار عومەر، جێگری فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان و ژمارەیەك لە فەرماندەكانی كۆماندۆ پێشوازیان لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم كرد.

جێگری فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان بە ناوی فەرماندە و كوڕانی كۆماندۆوە بە گەرمی بەخێرهاتنی لە قوباد تاڵەبانی كرد، هاوكات سەردانەكەی بە پێویست زانی و راپۆرتێكی كورتی دەربارەی ئەركەكانی “كوڕانی كۆماندۆ” بۆ خستەڕوو.

هاوكات، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم دەستخۆشی لە فەرماندە و”كوڕانی كۆماندۆ”كرد و باسی لەوەكرد، كە جێگەی شانازیە بە ماوەیەكی كەم و بە هەوڵی شەهیدی فەرماندە “ئاكام عومەر” و ئێوەی فەرماندە و كوڕانی كۆماندۆ، ئەم هێزە بووەتە جێی متمانەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بە گشتی و سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بەتایبەتی، كە ئێستا كۆماندۆ جێگەی لە دڵی سەرۆكدایە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە “كوڕانی كۆماندۆ” لە شەڕدا هەمیشە پێشەنگی بەرگرین لە خاكی پیرۆزی كوردستان و لەكاتی شەڕی داعشیشدا رۆڵی بەرچاوتان هەبووە. لەكاتی ئاشتی و ئاسایدا، دەستی هاوكارییەكانتان لە ڕێگەی “بۆردی خێرخوازی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر”ەوە بەهەموو جێگەیەگ دەگات.

لەكۆتایی دیدارەكەدا فەرماندە دیار عومەر ئەوەی خستەڕوو،” كە كارمان خزمەتكردنی میللەتەكەی خۆمانە، لە بەرەكانی شەڕ خۆین دەبەخشین و لەناو گەلەكەی خۆشمان دەستی هاوكاریمان كراوەیە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا