قوباد تاڵەبانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانی لە کفری کردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ئیدارەی گەرمیان، جێگری سەرۆک وەزیران بە یاوەری ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کفری، سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانی کردەوە و لەگەڵ ئەنجومەنی زانکۆکە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی یەکشەممە 14ی نیسان بەڕێوەچوو و سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان ئامادەیبوو، جێگری سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی کردنەوەی زانکۆکەی لە دانیشتوانی کفری و بەڕێوبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان کرد و دوای گوێگرتن لە داواکاری و پلانی پێشخستنی زانکۆکە، داوای لێکردن بە هەموو توانایانەوە کار بکەن زانکۆکە بکەنە زانکۆکەیەکی نمونەیی بۆ پێشخستن و گەشەپێدانی دەڤەری گەرمیان.

وتیشی: پێویستە ستراتیژی زانکۆکە پێگەیاندنی خوێندکاران بێت بە توانایەکی بەرزی زانستییەوە و ئامادەکردنیان بێت بۆ چوونە ناو بازاڕی کارەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا