پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به رێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كانی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه‌ی به گرنگی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا و داوای كرد په‌ره به چاكسازییه‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته بدرێت و سزای گه‌نده‌ڵكاران بدرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ چوار شەممە25ی ئابی 2021 ، قوباد تاڵه‌بانی له‌هه‌ولێر، به ئاماده‌بونی وه‌زیری پلان دانان، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به چاكسازییه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی كار و پلانه‌كانی وه‌زاره‌تی كار و كاروباره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجامدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لەتەوەری یەکەمی کۆبونەوەکەدا باس لە چۆنییەتی رێکخستنەوەی پرۆسەی هاتنی کارمەندان و کرێکارانی بیانی بۆ هەرێمی کوردستان کرا، بۆ ئەو مەبەستە بڕیاردرا کار لەسەر ئەوە بکرێت کە هەموو کارمەندان و کرێکارانی بیانی هاتوو لە داتابەیسێکی تایبەتدا تۆمار بکرێن.
هەروەها بڕیار دراوە پرۆسەی پێدانی ڤیزە جیا بکرێتەوە لە پرۆسەی پێدانی مۆڵەتی نیشتەجێبوون و رێکتربخرێتەوە لە نێوان وەزارەتەکانی ناوخۆ و کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم.
قوباد تاڵەبانی جەختیكردووەتەوە، کەدەبێت گەندەڵییەکانی پەیوەست بەهاتنی کارمەند و کرێکارانی بیانی وپێدانی ڤیزەو مۆڵەتی نیشتەجێ بوون بنبڕ بکرێن و سزای یاسایی تووندی گەندەڵکارانی ئەم پرسە بدرێت.
باسلەوەشكراوە، بڕیاردراوە لیژنەیەکی هاوبەش پێکبهێنرێت بە سەرۆکایەتی وەزارەتی پلان دانان بۆ پێداچوونەوە بە رێنماییەکانی هاتنی کارمەند و کرێکاری بیانی بۆ هەرێمی کوردستان و رێگریش بکرێت لە هاتنی نایاسایی و ئەوانەشی بە یاسایی دێن لە داتابەیسێکی تایبەتدا تۆمار بکرێن.
لەبارەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە” دەبێت کارمەند و کرێکارانی کەرتی تایبەت مافیان پارێزراو بێت و داتا‌و زانیاری تۆمارکراویش لای حکومەت هەبێت “.
لەراگەیەندراوەكەدا ئەوەشهاتووە، كە لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە پەلە بکرێت لە پە‌سە‌ند كردنی یاسای كار و ھە‌مواركردنە‌وە‌ی یاسای خانە‌نشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی.