پۆڵەتیك پرێس
بە بەمەبەستی درێژەپێدان بە گفتوگۆكان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان و لایەنە سیاسییەكانی عێراق جارێكی دیكە شاندی هەرێم بەرەو بەغدا بەڕێكەوت.
سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئێوارەی رۆژی یەك شەممە شاندی هەرێم، بەرەو بەغدا بەڕێكەوت بە مەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆكان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان و لایەنە سیاسییەكانی عێراق، سەبارەت بە پشكی كورد لە پڕۆژە یاسای بودجەی2021 ی عێراق.
وتیشی: لە سەردانەكانی پێشوودا شاندی هەرێم لە كۆبونەوەیان لەگەڵ حكومەتی ناوەند و لایەنەپەیوەندیدارەكان، راشكاوانە هەموو داتا و زانیارییەكانیان لەبارەی داهاتە نەوتی و نا نەوتییەكان و هەروەها خەرجییەكانیان خستۆتە روو.
پرۆژە یاسای بودجەی 2021 ی عێراق لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە پەسەندكراوە و رادەستی پەرەلمان كراوە بە مەبەستی ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم و پەسەندكردنی، بەشێك لە پەرلەمانتارە شیعەكان دەڵێن ئەگەر رێككەوتن لە نێوان هەرێم و ناوەندە بە زوویی نەكرێت پێویستە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بە بێ پشكی كورد پەسەند بكرێت.