پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رۆژی سێشەممە 12/10/2021 ئەنجوومەنی بالای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بەسەرپەرشتیی عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵ كۆبوونەوەی خۆی لەشاری هەولێر ئەنجامدا، ئەنجوومەنی باڵا بەرپرسیارێتیی دەرەنجامەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقی خستە ئەستۆی خۆی و لەوڕوەوە ئامادەیی لەئەستۆ گرتنی هەموو بەرپرسیاریەتییەكی هەیە.
بەپێی راگەیەندراوێكی مەكتەبی سەرۆكی كۆمەڵ لە كۆبوونەوەكەدا پرسی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دەرئەنجامەكانی تاوتوێ كران و قسەوباسی لەسەركرا و ئەنجوومەنی باڵا بەرپرسیارێتیی دەرەنجامەكانی خستە ئەستۆی خۆی و لەوڕوەوە ئامادەیی لەئەستۆ گرتنی هەموو بەرپرسیاریەتییەكی هەیە.
ئەوەشهاتووە، لەبەرئەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی بەرزترین دەستەڵاتە، هەڵسەنگاندن و بڕیاردان لەسەربارودۆخەكە و چۆنیەتی ڕوبەڕوو بوونەوەی دەرەنجامەكان بەئەنجوومەنی سەركردایەتیی سپێردرا و بڕیاردرا لەزووترین كاتدا ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كۆببێتەوە و بڕیاری پێویست لەسەر بارودۆخ و پێشهاتەكان دەربكرێ.
لەدوای دەركەوتنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەكەم، كۆمەڵی دادگەریی توانی تەنها یەك كورسی پەرلەمانی عێراق بەدەستبهێنێت و ئەمەش یەكەم ئەزمونی هەڵبژاردن بوو كە ئەو حزبە چووەناوی لەدوای ئەوەی لە رۆژی 18ی شوباتی 2021 چوارەمین كۆنگرەی خۆی بەست و ناوی حزبەكەشی لە كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بۆ كۆمەڵی دادگەریی كوردستان گۆڕی.