دڵنیاییەك لەراوێژكارەكەی كازمییەوە بۆ هەڵبژاردن

پۆڵەتیك پرێس

ڕاوێژکاری هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لەكاتی خۆیداو لە یەک ڕۆژدا لە هەموو پارێزگاكانی عێراق ئەنجام دەدەدرێت و بەهیچ جۆرێك دواناخرێت.

عەبدول حسێن هنداوی ڕاوێژکاری هەڵبژاردنی مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند،  هەموو هەنگاو و پابەندییە تایبەتەکان بۆ ئەنجام دانی هەڵبژاردنەکان لەعێراق تەواو بووە ئەوەش پاڵپشتییە بۆئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت .

وتیشی:” هەمووهەنگاوەكان بۆ هەڵبژاردن، لە رووی یاسایی و لەڕووی لۆجستییەوە جێبەجێ کراوە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش پابەندی خۆی بۆهەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا راگەیاندووە “.

ئاماژەی بەوەشكرد، دادگای باڵای فیدڕاڵی كارەكانی تەواو بووە بەوەش هیچ كێشەیەكی یاسایی لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان و پەسەندكردنی ئەنجامەكانیدا نەماوە.

بڕیارە لە 10ی تشرینی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئەنجام بدرێت، 17ی ئەم مانگەش دوا وادەیە بۆ پێشكەشكردنی ناوی پاڵێوراوان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا