بڕیار لە خەرج كردنی پاداشتی كارمەندانی سندوقەكانی دەنگدان درا

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا بۆ خەرج كردنی پاداشتی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدانی 10 ی تشرینی یەكەمی 2021.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئەماژەی بەوەكرد، ئامادەكارییەكان تەواو كراوە بۆ پێدانی پاداشتی دارایی بە مامۆستایانی زانكۆ و فەرمانبەران و دەرچوانی دانەمەزراو، كە سەرپەرشتی پرۆسەی هەڵبژاردنی 10 ی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوویانكردووە.

ئەوەشهاتووە، نووسراو ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق كراوە بۆ خەرج كردنی پاداشتی دارایی سەرجەم كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان، كە پێكهاتوون لە 30 هەزار كارمەند و ڕەوانەی گەنجینەی پارێزگاكان دەكرێت بۆ خەرج كردنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا