وەزیری تەندروستی: شەونخونی دەکەین بۆ چارەسەکردنی کێشەی کەمی دەرمان لە سلێمانی

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری تەندروستی هەرێم لە سەردانێکیدا بۆ کۆگای دەرمان و پێداویستیە پزیشکیەکان لە سلێمانی ڕایگەیاند، گرفتی دەرمان لە سلێمانی چارەسەر دەکەین.

دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لەگەڵ دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی بەڕێوبەرایەتی کۆگای دەرمان و پێداویستیە پزیشکیەکانیان کرد لە  سلێمانی، بەمەبەستی چارەسەکردنی کێشەی دەرمان، ئاماژەی بەوەدا شەونخونی دەکەن بۆ چارەسەکردنی کێشەکە.

دکتۆر سامان ڕوونی کردەوە، بەفەرمی  نوسراویان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردوە بۆ زیادکردنی پارەی سیولە بۆ خەرجی دەرمان.

ماوەیەکی زۆرە کێشەی کەمی دەرمان لە سنوری سلێمانی سەری هەڵداوە، چەندین جار لە ڕێگەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکە دراوە، ماوەی ڕابردوو دکتۆر بڕیار ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕێگرە لە ناردنی دەرمان بۆ سلێمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا