لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم خۆپیشاندان دەستیپێکرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەمەبەستی دامەزراندنیان ژمارەیەك لە مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە هەولێر دەستیان بەگردبونەوە و خۆپیشاندان كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئابی 2021، بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ لە شاری هەولێر گردبوونەوە و داوایان لە حکومەتی هەرێم کرد بەڵێنی دامەزراندنیان بباتە سەر.

ئەو مامۆستایانە ئاماژەیان بەوەكرد، ماوەیەكی زۆرە لە خوێندنگەكان وانە دەڵێنەوە و حكومەت بەڵێنی دامەزراندنی پێداون، بەڵام تائێستا بەهەمیشەی نەكراون و بەڵێنەكەیان نەبردووەتە سەر.

وەك خۆیان دەڵێن “ئەمە بۆ 30 مین جارە هاتوینەتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و داوای دامەزراندن دەكەین، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بریتییە لە گەورەترین چاكسازی و داوا دەكەین لە جێگەی هەر بندیوارێك مامۆستایەكی وانەبێژ دابمەزرێنێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا