وەزارەتى دەرەوەى عێراق لەبارەى سەردانی شاندی عێراق بۆ ئەمریکا ڕوونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لەبارەی چوونی شاندی وەزارەتەکەی ئاشکرای کردووە، فوئاد حسێن جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوە سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات و لە هەشت و نۆی ئەم مانگەدا گفتوگۆکان دەست پێدەکەن.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی وتووە، “شاندەکە ئەندامانی کەرتە دارایی و بانکییەکان لەخۆدەگرێت و لەگەڵ لایەنی ئەمریکیدا باسی کۆمەڵێک هەلومەرج و گیروگرفت دەکەن کە جێگای گرنگی هەردوولایە ئەمەش بەگوێرەی رێککەوتننامەی ستراتیجی نێوان هەردوولا دەبێت بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەکانی نێوان بەغد و واشنتۆن.”
 ئاماژەی بەوەشکردووە، چەندین بابەتی بنچینەیی هەن پێویستە باسیان لێوەبکرێت کە پەیوەستن بە لایەنی دارایی و بانکی و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و هاوکاری و هەماهەنگی لەم بابەتانەدا لەگەڵ لایەنی ئەمریکیدا، جگە لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کە بەشێک دەبێت لە مەبەستی سەدانەکە.
سەحاف باسی لە سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی حکومەت بۆ پاریسیش کرد و وتی، “پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی دیکەی ستراتیجی فرە رەهەند گۆڕی.”
بڕیارە لە حەوتی ئەم مانگە بانکی ناوەندیی عێراق لە واشنتۆن بۆ تاوتوێکردنی پرسی دابەزینی بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار لەگەڵ بەرپرسانی بانکی فیدراڵیی ئەمریکا کۆببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا