بڕیاری دابەشكردنی 3 موچە كێشەو ناڕەزایی لەناو هێزەكانی پێشمەرگە دروست دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
بڕیاری دابەشكردنی سێ‌ موچە كێشەی لەناو هێزەكانی پێشمەرگە دروست كردووەو بەو هۆیەشەوە بەشێك لەهێزەكانی پێشمەرگە دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە.

خۆپیشاندانی هێزەكانی پێشمەرگە رۆژی چوار شەممە لەشاری دهۆك لەناو لیوای 12ی پێشمەرگە لەشاری دهوك دەستیپێكردو خۆپیشاندەرانیش داوایان دەكرد، جیاوازی نەكرێت لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەدا.

ڕۆژی یەكشەممە وەزارەتی پێشمەرگە ، رایگەیاند، موچەی سێ مانگی لیوا هاوبەشەكان بەبێ‌ لێبڕین دابەش دەكات، كە ئەوە هۆكاری سەرەكی دروستبوونی ناڕەزایی‌و كێشەیە لەناو هێزەكانی پێشمەرگە.

لەو بارەوە سەرچاوەیەك لەفەوجی یەك لەلیوای 12ی پێشمەرگە بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: وەك لیوا هاوبەشەكان لەمانگی رابردوو موچەكەمان بەلێبڕینەوە وەرگرتووە، لەكاتێكدا 13 لیوا بەبێ لێبڕین پێیاندراوە، بەڵێنیان پێداین بۆ ئەم مانگە ئەو لێبڕینە بۆ ئێمەش چاك بكەن، بەڵام بەڵێنەكە نەبراوەتە سەر.

وتیشی: ئێمە لەكاتی شەڕی داعش لە ساڵی 2016 چەند كێشەیەك لەنێوان سنووری شەنگال و تەلەعفەر روویدا بەو هۆیەوە ئەمریكا خستییە لیستی ڕەشەوە.

هەروەها وتی: بۆ ئەم مانگە بەڵێنمان پێدرا بۆمان چاك بكەن، هەر 13 لیواكە سێ موچە وەردەگرێت، بەڵام بۆ لیوا هاوبەشەكان تەنیا یەك موچەیە، بەو هۆیەوە دەستمان بەخۆپیشاندان كردووە، نزیكەی 2000 پێشمەرگە لەو موچانە بێبەش كراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا