پەرلەمانی ئەڵمانیا ماوەی مانەوەی هێزەكانی لە عێراق بۆ ساڵێكی دیكە درێژكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی چوارشەممە 18_10_2023 پەرلەمانی ئەڵمانیا، لە كۆبونەوەی خۆیدا بە دەنگی 560 ئەندام، ماوەی مانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە عێراق بۆ ساڵێكی دیكە درێژكردەوە.

لە كۆی 672 پەرلەمانتاری ئەڵمانی لە كۆبونەوەكەدا، 560 ئەندامیان بە بەڵێ و 108 ئەندامیان بە نەخێر دەنگیان داو چواریشیان بە بێلایەنی مانەوە و دەنگیان نەدا.

بڕیارەكەی پەرلەمانی ئەڵمانیا لەكاتێكدایە، ئەڵمانیا 250 راوێژكاری سەربازیی لە عێراق و هەرێمی كوردستان هەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا