گروپێكی نزیك لە پەكەكە داوا دەكات ئاگری شەڕ بگوازرێتەوە بۆ ناو خاكی توركیا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمیتەی بەڕێوەبەریی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی گەلان كە گروپێكی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان “پەكەكە”یە ڕایگەیاند، دەبێت ئەم ئاگرە بگوازینەوە بۆ ناو كۆشك و ژووری ئەو كەسانەی كە خۆیان بە ئاسایش پارێزراو دەزانن.
كۆمیتەی بەڕێوەبەریی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی گەلان ناسراو بە(HBDH)لە دژی هێرشە داگیركارییەكانی سوپای توركیا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: هێرشەكە وەك هەوڵی داگیركردنی گارا بێ ئەنجام دەبێت و فاشیزم جارێكی دیكە لەبەرامبەر هێزە شۆڕشگێڕە یەكگرتووەكان تامی شكست دەكات و گەریلاكان جارێكی دیكە ئاهەنگی سەركەوتن دەگێڕنەوە.

بزوتنەوەكە داواشیكردووە، دەبێت ئەم ئاگرە بگوازینەوە بۆ ناو كۆشك و ژووری ئەو كەسانەی كە خۆیان بە ئاسایش پارێزراو دەزانن.

كەجەكە رایگەیاند، شەوی ڕابردوو سوپای توركیا بە هەماهەنگی و پشتیوانی پارتی، هێرشیان بۆ سەر هەرێمەكانی زاپ و ئاڤاشین دەستپێكرد، بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی هێزەكانی پاراستنی گەل لەو هێرشەدا سوپای توركیا زیانی زۆری بەركەتووە و 28 كەسیان لێكوژراوە و چەندین كەسیش بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا