ئەدهەم بارزانی: چیمان بەسەر هات

پۆڵەتیك پرێس

ئەدهەم بارزانی ئەندامی پێشووی سەركردایەتی پارتی پەیامێكی لە بارەی خۆپیشاندانەكانەوە بڵاوكردەوەو دەڵێت، “چیمان بەسەر هات”.

ئەدهەم بارزانی لەگەڵ پەیامەكەیدا چەند وێنەیەكی خۆپیشاندەرانی بڵاوكردوەتەوەو دەڵێت، “ئەمانەی لەم وێنانەدا دەبینین، دڵی ئێمەن، خۆشك و برا و كوڕ و كچمانن، چیمان بە سەر هات”.

باسی لەوەشكردووە، ئەمانە داوای بڕێك سەرفرازی، چەنگێك رێز، فڕێك ئازادی، پارچەیەك نان، قومێك ئاو دەكەن، لە گەڵیان بن نەك دژیان.

ئەدهەم بارزانی پێشتر لێپرسراوی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو لە سلێمانی و هەڵەبجە، بەڵام ماوەی چەند ساڵێكە بەهۆی ناڕازیی بوونی لە هەندێك سیاسەتی پارتی دەستی لەكاركێشایەوە.

ئەو پەیامەی ئەدهەم بارزانی دوای ئەوە دێت، ماوەی چەند رۆژێكە خۆپشاندانی خوێندكاران بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵە دەستیپێكردووەو لە ئێستاشدا خۆپیشاندانەكان گرژییان بەخۆیانەوە بینیووە، بەجۆرێك لە چەند ناوچەیەك پێكدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەراندا روویانداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا