رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی: لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە هەزار كۆچبەر لە ئاودا خنكاون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ئاماری شەش مانگی ئەمساڵی ئەو كۆچبەرانە ئاشكرادەكات كە لەکاتی کۆچکردنیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا لەئاودا خنکاون.

لەراگەیەندراوێكدا رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە “لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە هەزار و 146 كەس لەكاتی كۆچكردنیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا لەئاودا خنكاوە و بەوەش دەركەوتووە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئامارەكە بۆ دوو هێندە زیادیكردووە”.

دەشڵێت “زیادبونی ژمارەی مردن لەکاتی کۆچی هاوڵاتیان لەکاتێکدایە چالاکی هێزەکانی پاراستنی سنورە ئاوییەکانی لیبیا زیادیکردوە بۆ رێگری لەکۆچی هاوڵاتیان، چونکە لیبیا دەروازەیەکی سەرەکیی کۆچی هاوڵاتیانی ئەفریقایە بۆ ئەوروپا”.

بەپێی ئاماری رێكخراوەكە، لەشەش مانگی سەرەتای ساڵی رابردوودا تەنها 513 كۆچبەر لەكاتی كۆچكردنیان بۆ ئەوروپا لەاودا خنكاون، بەڵام لەمساڵدا ئامارەكان لەهەڵكشاندان، سەربار بونی بڵاوبونەوەی كۆرناو توندكردنەوەی رێكارەكانی كۆچكردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا