بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێشوازی لە یەكخستنەوەی پێشمەرگە دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندە و ئەفسەری باڵای یەكە سەربازییەكان كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، بورهان سەعید سۆفی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و وەستا رەسوڵ، لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی پێشمەرگە و لیوا روكن عومەر ساڵح، سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزەكانی 70 ئامادەبوون، دۆخی ئەمنی و هەنگاوەكانی رێكخستنەوە و پێشخستنی توانای هێزەكانی پێشمەرگە گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە یەكخستنی هەوڵەكان كرایەوە لەپێناو سەرخستنی ئەو ئامانجە نیشتمانییە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی دوایین هەنگاو و بڕیارەكانی رێكخستنەوە و چاكسازیكردن و درێژەدان بەمەشق و راهێنان و بەرزكردنەوەی توانای سەربازی و هەواڵگری هێزی پێشمەرگە ئامادەبووانی بەرچاوڕوونكرد و رایگەیاند، هەموو هەوڵەكان بە ئاڕاستەی رێكخستنەوەی هێزەكان و ئامادەكردنەوەیەتی لەچوارچێوەی پەیكەربەندییەكی نوێدا تاوەكو هێزێكی نیشتمانیی تۆكمە بونیاد بنێین كە پارێزەری راستەقینەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان بێت .

وتیشی پێشوازی لە هەنگاوەكانی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە دەكەین لە سەر بنەمای یەكسانی و دادپەروەریی و هاوسەنگی هێز هەر ویستێكیش لەدەرەوەی ئەم ئامانجە باڵایە رەت دەكەینەوە، بۆیە پێویستە هەموو فەرماندە و ئەفسەرەكانی هێزی پێشمەرگە بە ئەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەركەكانیان جێبەجێ بكەن و وەك هەمیشە لەخزمەت كوردستاندا بن.

لەبارەی هاریكاری و هەماهەنگی نێوان كۆی هێزە سەربازی و ئەمنییەكان و یەكخستنی هەوڵەكانیان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، دەبێت هەموو هێزە سەربازی و ئەمنییەكان هاوكار و هەماهەنگبن، پێكەوە لەچوارچێوەی یاسا بەركارەكاندا ئەركەكانیان رابپەڕێنن و پارێزەری ژیانی خەڵك بن.

پاراستنی سنوورەكان، تۆكمەكردنی سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تەوەرێكیتری كۆبوونەوەكە بوو و جگەلەوەی گفتوگۆی وردی لەبارەوەكرا، بڕیاری پێویستیشیان لەبارەوە درا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا