پرسی زیادكردنی باج لەسەر جگەرەو ماددە كحولییەكان یەكلانەبووەتەوە

ئەم بابەتە 165 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس:
لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق پێشنیازی زیادكردنی باجی بەسەر جگەرە و خواردنەوە كحولییەكان لە عێراق كردووەو پەرلەمانتارێكی عێراقیش جێبەجێكردنی ئەو پێشنیازانە بەدور دەزانێت.

بەگوێرە ئەو پڕۆژەیاسایەی بودجە، كە حكومەتی عێراق بۆ پەرلەمانی ناردووە، باجی 20% خراوەتە سەر جگەرە و خواردنەوە كحولییەكان لەعێراق، بەڵام لیژنەی دارایی پەرلەمان پێشنیازی كردووە باجی 100% بخرێتە سەر جگەرە و باجی 200% بخرێتە سەر خواردنەوە كحولییەكان.

حەسەن ئاڵی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەو بارەوە بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: ئەو پێشنیازانەی لیژنەی دارایی تایبەت بە زیادكردنی باج لەسەر جگەرە و خواردنەوە كحولییەكان كردویانە چاوەڕوانناكرێت لەئێستادا جێبەجێبكرێن، چونكە ئەوە تەنیا پێشنیازە و جێبەجێكردنی ئاسان نییە.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: دانانی باج لەسەر جگەرە و خواردنەوە كحولییەكان لە پرۆژەیاسایی بودجەی گشتی عێراق جێگیركراوون‌و پێناچێت گۆڕانكاری تێدابكرێت.

لەبارەی یەكلایكردنەوەی پشكی كورد و تێپەڕاندنی پرۆژەیاسایی بوجەش لەكۆبوونەوەی رۆژی یەك شەممەی پەرلەمانی عێراق ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوە كرد، ئەو كێشانەی لەبەردەم پرۆژەیاساكەدا هەبوون بەچارەسەرنەكراوی ماونەتەوە و بەو هۆیەوە لە كۆبوونەوەی داهاتووش دەنگ بە پرۆژەیاسایی بودجە نادرێت و جارێكی دیكە دوادەكەوێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک