ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە6ی کانونی دووەم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، لەڕۆژی 9ی ئەم مانگەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەکاتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند،” لەگەڵ کۆتایی هاتنی پشووی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران و دەستپێکردنی یەکەم خولی یاسادانانی ساڵی سێیەمی یاسادانان لەڕۆژی 9/1/2024، داوا لە پەرلەمانتار و لیژنەکان و کوتلەکانی پەرلەمانی دەکەن، دەست بکەنەوە بە ئەرکی یاسادانان و چاودێریکردنی خۆیان”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەمەبەستی تەواوکردنی ئەرکەکانی یاسادانان و چاودێری کە بەئەنجومەنی نوێنەران سپێردراون، وادەی دانیشتنی ئاسایی داهاتووی ئەنجومەن دیاری دەکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا