لە شەقامێکی دیکەی هەولێر کامێراکانی پۆینت تو پۆینت دەخرێنەکار

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە26ی تشرینی یەکەم، هاتووچۆی هەولێر لەبارەی خستنەکاری کامێرای پۆینت تو پۆینت لە شەقامێکی دیکەی هەولێر شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند،” هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتی لەسەر ریگاوبانەکان و پابەندکردنی شۆفێران بە ڕۆیشتن بەخێرایی دیاریکراو، لە ئەمڕۆوە کامێراکانی پۆینت تو پۆینت لەشەقامی 150 مەتری دەخرێنەکار”.

ئاماژەی بەوەکرد، لە ئەمڕۆوە پێنجشەممەوە تا کاتژمێر 12ی پێنجشەممەی داهاتوو 2ی تشرینی دووەم، سەرجەم کامێراکانی پۆینت تو پۆینتی چاودێری خێرایی لەسەر شەقامی 150 مەتری خێرا وەک تاقیکردنەوە بەکاردەخرێت.

ڕوونیشیکردەوە، لەدوای ئەو بەروارە دەست بە تۆمارکردنی سەرپێچی تیژرەوی دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا