سودانی: پێویستە خەونی بەعسپەرستەكان لەگۆڕ بنێین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی عێراق جەخت دەكاتەوە، پێویستە پەند لە ستەمكارییەكانی رژێمی پێشوو وەربگرین و كۆتایی بە ناكۆكی مەزهەبی و تایفەگەری بهێنین.

لە پەیامێكدا بەبۆنەی تێپەڕبوونی 20 ساڵ بەسەر رووخانی رژێمی پێشوو، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، رایگەیاند: پێویستە پەند لە ستەمكارییەكانی رژێمی پێشووی دیكتاتۆر وەربگرین و كۆتایی بە ململانێی تایفی بهێنین.

سودانی ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە ئەو بۆنەیە بكەینە پاڵنەرێك بۆ ئەوەی دادپەروەری زاڵ بێت و پێداچوونەوە بەخۆماندا بكەین، لەپێناو بەردەوامیدان بە رێبازی چاكسازی لە عێراق، بۆ ئەوەی ئەو برینانە سارێژ بن، كە لە ئەنجامی ستەمكارییەكانی رژێمی دیكتاتۆری و شەڕی تایفییەوە بەجێماون.

باسی لەوەشكرد، پێویستە خەونی بەعسپەرستەكان لەگۆڕ بنێین، كە تا ئێستاش بانگەشە بۆ ئەوە دەكەن، گوایە دەتوانن ئیرادەی گەلێكی ستەمدیدە بشكێنن، بەڵام كاتێك ئەوەشمان پێ دەكرێت، كە خەڵكی عێراق هەست بەوە بكات، كە هەموو ماف و داواكارییەكانیان جێبەجێ دەكرێن و ژیانێكی شایستەیان بۆ دابین بكرێت‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا