راگەیەندراوێك لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردوە: “بە توندی سەركۆنەی ئەو تاوانكارییە دەكات كە ئێوارەی دوێنێ‌ دووشەممە لە شاری جندرێس دەرهەق بە چەند هاووڵاتیەكی كورد ئەنجام درا”.

دڵشاد شهاب، وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بە توندی سەركۆنەی ئەو تاوانكارییە دەكات كە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 20_3_2023 لە شاری جندرێس لە سووریا لە كاتی داگیرساندنی ئاگری نەورۆزدا دەرهەق بە چەند هاووڵاتییەكی كورد ئەنجام درا و تیایدا چوار كەس گیانیان لە دەست دا.

ئەوەشی خستەڕوو، لە كاتێكدا پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری قوربانییان دەكەین و هاوسۆز و هاوخەمیانین، داوا لە لایەنە بەرپرسەكانی ناوچەكە دەكەین تاوانكاران بدۆزنەوە بە سزای یاسایی بگەیەنرێن و ڕێگە لە دووبارەبوونەی تاوانكاریی وا بگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا