سوپای ئیسرائیل داوای زیادکردنی بودجە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بە ئامانجی بەهێزکردنی تواناکانی لەکاتی ئەگەری ئەنجامدانی هێرش لەناو ئێران، سوپای ئیسرائیل داوای زیادکردنی بودجەکەی کردووە.

دەستەکە ئاماژەی بەوە کردووە، سوپای ئیسرائیل لە چوارچێوەی گفتوگۆ سەرەتاییەکانی لەگەڵ کارمەندانی وەزارەتی دارایی ئیسرائیل ئەو داوایەی خستووەتەڕوو.

بینی گانتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل ڕووبەڕووی هەڕەشە دەبێتەوە، ناچاری دەکات ئامادەکارییەکانی بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن خێراتر بکات.

گانتس وتیشی، “هیچ بژاردەیەک جگە لە بەهێزکردنی تواناکانی لەبەردەم ئیسرائیلدا نییە ئەگەر بیەوێت ڕووبەڕووی گەورەترین هەڕەشە ببێتەوە لەسەر وڵاتەکەی ئەوەش خاوەندارێتی ئێرانە بە چەکی ئەتۆمی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا