ئیحسانی مەلا عەلی لەبارەی چەند بابەتێک زانیاری دەخاتەڕوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیحسان عەلی عەبدول عەزیز، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی، لەبارەی چەند بابەتێک زانیاری بۆ پۆڵەتیک پرێس دەخاتەڕوو.

ئیحسان عەلی عەبدول عەزیز، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی، لە لێدوانێکیدا بۆ پۆڵەتیک پرێس رایگەیاند،” لەساڵی 1987 کە بزوتنەوەی ئیسلامی ڕاگەیەندرا، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و مام جەلال یەکەم هێزبوو کە پیرۆزبای لێکردین بۆ دروستبوونی بزوتنەوەی ئیسلامی، یەکەم ڕێککەوتنیش کە بزوتنەوەی ئیسلامی کردی لەگەڵ یەکێتیدا بووە، بۆ یەکەم جاریش مەفرەزەکانی ئێمە لەگەڵ پێشمەرگەی یەکێتی نیشتیمانی بۆ ناوچەی قەراغ ڕۆشتن”.

ئاماژەی بەوەکرد،” من و مام جەلال نێوانم زۆر خۆش بوو زۆرجار کە دەهات بۆ لەندەن یەکترمان دەبینی و باسی دۆخی کوردستانمان دەکرد، دواتر ئێمەیان لە نیویۆرک بانگهێشت کرد، کە مام جەلال سەرۆکی وەفدەکە بوو وەزیری دەرەوەی ئەمریکامان بینی، ئەوەش بۆ یەکەمجاربوو لەو ئاستەدا موعارەزەی عێراقی ببینرێت”.

باسی لەوەشکرد، ئەو وێنانەی هەڵواسراون و چەندین کەسایەتی تێدایە لەوانە مام جەلال هەمووی خۆی گرتوویەتی و وتی، ئەوانە جیلێکی ئاڵتونی بوون هەوێنی ئاشتی و برایەتی بوون، ئەوەی پێیان کرا بۆ میلەتی خۆیان کردیان، بەلای کەمەوە دەبێت ئێمەش کارێک بکەین جێ پێی ئەوان چۆڵ نەبێت.

لەبارەی نێوانی خۆی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕوونیکردەوە، ئێمە پەیوەندییەکانمان زۆرباشە و هیوادارین باشتر و باشتریش بێت، کاک بافڵ پیاوێکی سەر ڕاستە و سیاسییەکی زۆر باشە، من لەو باوەڕەدام هێزەکانی دیکەی کوردستانیش دەتوانن زۆر باشتر لە کاک بافڵ و قوباد تێبگەن، چونکە ڕاستگۆییان تێدایە و لەئێستادا دۆخی یەکێتی نیشتیمانیش باشترە”.

جەختیکردەوە، نێوانیان لەگەڵ تاڵیبان زۆرباشە، ئەوان کوردیان زۆر خۆش دەوێت، لەو ماوەیەدا و لەکاتی بوومەلەرزەکەدا نامەیەکی ئاراستەی مەکتەب سیاسییان کرد، زۆریان پێخۆش بوو و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و بەشێوەیەکی زۆر جوان وەڵامی نامەکەیان دایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا