سێ درۆنی بۆمبرێژکراو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرانە خوارەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو کە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوون خرانە خوارەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2024، کاتژمێر: 05:05، سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو کە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوون، تێکشکێندران و خرانە خوارەوە.

هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئامانجی هێرشەکەبوون بەڵام لەلایەن سیستمی بەرگری هێزەکانی هاوپەیمانانەوە درۆنە بۆمبڕێژکراوەکان لە ئاسمانی فڕۆکەخانەکە تێکشکێندراوە.

تا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیاریەتیی هێرشەکەی لەئەستۆ نەگرتووە؛ پاش سەرهەڵدانی گرژیی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە فەڵەستین، سەربازانی ئەمریکا بە بەردەوامی لە عێراق و سووریا لەلایەن گرووپە میلیشیاکانی عێراقەوە دەکرێنە ئامانج.

بەگوێرەی راپۆرتێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن)، لە رۆژی 17ـی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا زیاتر لە 103 جار هێرشی ئاسمانی و درۆنی کراوەتە سەر بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا.

بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی، کە گرووپێکی چەکدارییە و چالاکییەکانی بە ئاشکرا لە عێراق ئەنجام دەدار، بەرپرسیارییەتی زۆرێک لە هێرشەکانی سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمریکای لە عێراق لە ئەستۆ گرتووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا