نەتەنیاهۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی ئیسرائیل رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بنیامین نەتەنیاهۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی ئیسرائیل رادەگەیەنێت، بەوەش وەكو سەركردەی راستڕەوترین هاوپەیمانێتی لە مێژووی ئیسرائیلدا دەگەڕێتەوە دەسەڵات.

لە دوای هەڵبژاردنەكانی 1ی تشرینی دووەم، بنیامین نەتەنیاهۆ بە پاڵپشتیی پارتە جووە ئۆرسۆدۆكسەكان و هاوپەیمانییەكی ئەوپەڕی راستڕەو كورسیی پێویستیی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ مسۆگەر كرد.

رۆژی 11ی ئەم مانگە ئەو وادەیە تەواو بوو كە لەبەردەم بنیامین نەتانیاهۆ بوو بۆ پێكهێنانی حكومەت، بەڵام بەهۆی رێكنەكەوتنێكی پێكهێنەرانی كابینەكە، وادەكە بۆ 10 رۆژی دیكە درێژكرایەوە.

تاوەكو نیوەشەوی 21ی مانگ نەتەنیاهۆ كاتی هەبوو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ چەند خولەكێك پێش كۆتاییهاتنی وادەكە، راگەیەندراوێك لە نووسینگەی نەتەنیاهۆوە بڵاوكرایەوە سەركردەی پارتی لیكود ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆكی ئیسرائیلی ئاگادار كردەوە بەوەی توانیویەتی حكومەت پێكبهێنێت.

راگەیەندراوەكە پشتڕاستیكردەوە كە پارتە راستڕەوەكەی نەتەنیاهوو كە ناوی لیكودە، بە هاوبەشی لەگەڵ پارتە ئۆرسۆدۆكسە تووندڕەوەكان و ئەندامانی هاوپەیمانیی زایۆنیزمی ئاینی حكومەت بەڕێوەدەبەن.

لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ئیسرائیل، لە 1ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، پارتی لیكودی ئیسرائیلی بە سەرۆكایەتیی نەتەنیاهۆ بووە براوەی هەڵبژاردنەكان و 24%ی دەنگەكانی بەدەستهێنا ئەمەش رێگەی خۆشكرد بۆئەوەی نەتانیاهۆ جارێكی دیكە لەلایەن سەرۆكی وڵاتەوە بۆ پێكهێنانی حكومەت راسپێردرێت. نەتەنیاهوو لەگەڵ هاوپەیمانەكانی لە كۆی 120 كورسیی پەرلەمانی، كە بە كنێست ناسراوە، 64 كورسییان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا