پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی حکومەتی کاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان، جەختی لەوە کردەوە ڕێکخراوی داعش هەڕەشە نیە بۆسەر ناوچەکە بەڵکو سەر ئێشەیە.
لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان، ئێمە ڕێکخراوی داعش ناوناێین هەڕەشە، بەڵکو سەرئێشەن، لە هەندێک ناوچەدا دەبنە هۆی سەر ئێشە دروست کردن، بەڵام دوای هەر ڕوداوێک تاوانباران دەدۆزرێنەوە دەگیرێن و ئێمە حەشارگەکانیان دەدۆزینەوە و کۆتاییان پێدەهێنین.
بەپێی وتەکانی موجاهید، داعش لە لایەن گەلی ئەفغانییەوە پشتیوانی لێ ناکرێت.
لە سەرەتاکانی مانگی ئەیلول بزوتنەوەی تاڵیبان، حکومەتی کاتی دامەزراند بە سەرۆکایەتی محەمەد حەسەن ئاخوەند.