ئێران بۆ ئیسرائیل: هەر هێرشێك بکەن لەناوتان دەبەین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی هێزە ئاسمانی و موشەکییەکانی ئێران هەڕەشەیەکی نوێی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و رایگەیاند، لە حاڵەتێکدا ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتەسەرمان، لەناویدەبەین.

ئەمیر عەلی حاجیزادە، فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئیسرائیل لەناودەبەین ئەگەر هەر هێرشێک بکاتەسەر ئێران.

وتیشی: پێویست ناکات قسە لەسەر تواناکانمان بکەین، “دوژمن” باش دەیزانێت بۆیە داوای دانوستان دەکات لەبارەی توانا موشەکییەکانمان و هەوڵ بۆ رێگریکردن دەدات لە گەشەسەندنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانمان.

باسی لەوەش کرد، ساڵانێکە ئیسرائیل هەوڵ دەدات لەڕێی سنووردانانی سەربازییەوە رێگریمان لێبکات لە کڕینی چەک، بەڵام نەیتوانیوە، وتیشی: درۆنە ئێرانییەکان دڕکی چاوی “دوژمنان”ن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا چەندین جار ئیسرائیل داوای کردووە رێگری بکرێت لە ئێران سەبارەت بە کڕینی چەک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا