پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌په‌رله‌مانی عێراق، حكومه‌تی عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات ب پێدانی زانیاریی له‌سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی به ئه‌مریكییه‌كان.
محه‌مه‌د به‌لداوی، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، “كه‌سێك له حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی له‌م ماوانه‌دا زانیاریی له‌باره‌ی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی داوه‌ته ئه‌مریكییه‌كان”.
به‌وته‌ی به‌لداوی، به‌هۆی پێدانی ئه‌و زانیارییانه‌وه ئه‌مریكا هه‌فته‌ی ڕابردووحه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر سنوری عێراق-سوریا بۆردومانكرد.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره شیعه‌یه هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به ئامانجگرتنی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به “لاواز” وه‌سفده‌كات و ده‌ڵێت “سه‌روه‌ری عێراق له هه‌ركاتێكدابێت له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پێشێلده‌كرێت”.
وتوشیه‌تی:”لیوای 46ـی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له‌نێو خاكی عێراق كراوه‌ته ئامانج”.