پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کۆیە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 29ـی تشرینی دووەم، کاتژمێر 9ـی سەر لەبەیانی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی سنوورەکەیان دابەشدەکرێت و دەتوانن بێن مووچەکانیان وەربگرن.
پەروەردەی کۆیە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڕێوەبەر یان مامۆستای وانەبێژ دەتوانێت بە نوسراوی فەرمی (تخویل)ی قوتابخانە، بێت بۆ وەرگرتنی مووچەکەی.
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەی وانەبێژان 35 هەزار و 543 وانەبێژە و بڕی بوودجەی پێویست بۆ دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانیان 13 ملیار و 700 ملیۆن دینارە.
مووچەی وانەبێژان بەپێی جۆری بڕوانامەکانیان دەگۆڕێت؛ هەر وانەبێژێک خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت بڕی 400 هەزار دینار مووچەی پێ دەدرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمیش بڕی 200 هەزار دینار دەدرێت.