پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، پێنج پێشنیار لە بارەی بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاكان لە بازاڕدا دەخاتەڕوو، داوای زیادكردنی بەشە خۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان و دابینكردنی پشكی هاووڵاتیان لە بودجەی نەوت دەكات.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، تویتێكی بڵاوكردەوە و پێنج پێشنیازی لە بارەی بەرزبوونەوەی نرخەكان خستەڕوو، ڕایگەیاند، پێویستە ژمارەی ماددەكانی بەشە خۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان زیاد بكرێن و ڕۆڵی ئاسایشی خۆراك و دیاریكردنی نرخەكان كارا بكرێنەوە و ئەوانەش سزا بدرێن كە نرخ بەرز دەكەنەوە.
سەدر داوایكرد، بە خێرایی هاوكاریی جوتیاران و بەروبوومی ناوخۆیی و چینی هەژاری كۆمەڵگە بكرێت.
باسی لەوەشكرد، پێویستە بەشێك لە پشكی نەوت بۆ هاووڵاتیان تەرخان بكرێت و پێویستە لەسەر ئەنجومەنی نوێنەران و حكومەتی عێراقیش، بە پێی دەسەڵاتەكانیان كار بكەن لەسەر ئەو پێشنیازانە.