پەیامێك لە بافڵ جەلال تاڵەبانیەوە لەبارەی ئاڵۆزییەكانی عێراقەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی لەبارەی ئاڵۆزیەكانی عێراقەوە بڵاوكردەوە و رایگەیاند: بە ئەوپەڕی نیگەرانییەوە چاودێری ئەو رووداوە دڵتەنگكەرانە دەكەین كە روویاندا و تاوەكو ئێستاش لە بەغدا و ژمارەیەك پارێزگای دیكەی خۆشەویست بەردەوامن.

لە پەیامەكەیدا كە كەمێك بەر لە ئێستا بڵاو بوەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: بە ئەوپەڕی نیگەرانییەوە چاودێری ئەو رووداوە دڵتەنگكەرانە دەكەین كە روویاندا و تاوەكو ئێستاش لە بەغدا و ژمارەیەك پارێزگای دیكەی خۆشەویست بەردەوامن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راشیگەیاند: بانگهێشت و سووربوونمان لەسەر دیالۆگی نیشتمانیی بونیادنەرانە دووپات دەكەینەوە بۆ هەموو هێزە سیاسییەكان و درێژەدان بە گفتوگۆ بەگیانێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە. وەلانانی توندوتیژی و بەگەڕخستنی هەموو هەوڵێكی چاكەخوازانە لەپێناو رێگریكردن لە رشتنی خوێنی بەهاداری گەنجان و رۆڵەكانی نیشتمان.

لە كۆتایی پەیامەكەدا هاتووە، پاراستنی دامەزراوەكان و خۆپیشاندەران مافێكی نیشتمانی و دەستوورییە و پێویستە هەمووان پێوەی پابەندبن

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا