ساسان عەونی: داهاتی وەزارەتی شارەوانی 55% زیادیكردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری حكومەتی هەرێم دەڵێت ساڵی رابردوو 55% ی داهاتی وەزارەتەكەی زیادی كردووە.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە پێگەی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانی راگەیاند، بەپێی ئەو پلانەی دایاننابوو، وەزارەتەكەیان توانیویەتی لە ساڵی رابردوودا 55% ی داهاتی وەزارەتەكەیان زیاد بكەن و بەشێكی ئەو داهاتەش بۆ خزمەتگوزاری شارەوانییەكان خەرج دەكرێتەوە.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار رایگەیاند: وەكو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەردەوام لە هەوڵی رێكخستنەوەی داهاتە ناوخۆییەكانمان بووین كە بەپێی پلانێك كە لە كۆتایی ساڵی 2021 بۆ ساڵی 2022 داناماننا و ئامانجان ئەوە بوو كە بتوانین داهاتەكانمان 35% بە بەراورد بە داهاتەكانی ساڵی 2021 زیاد بكەین، دەتوانین بڵێین تاوەكو 22 ی كانوونی یەكەمی 2022 كە دوا رۆژی دەوامی فەرمی دامودەزگاكان بوو، داهاتی سەرجەم فەرمانگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، 306 ملیار و 250 ملیۆن دینار بووە كە بە بەراورد بە رێژەی پارساڵ و ئەو پلانەی داماننابوو، توانیومانە 55% داهاتەكانمان زیاد بكەین.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وتیشی: پلانی خۆمان ئەوەبوو كە داهاتەكە 35% بێت، بەڵام بە هەوڵ و توانای وەزارەت و هەموو بەڕێوەبەرە گشتییەكان و هەموو سەرۆكایەتییە گشتییەكان و سەرۆكایەتییە شارەوانییەكان، هەموو فەرمانگەكان و دەستەی گەشتوگوزار و هەموو فەرمانگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، توانرا رێژەی داهاتمان 55% بە بەراورد بە ساڵی 2021 زیاد بكەین.

ساسان عەونی ئاماژەشی بەوەدا كە ئەوان بە دوو شێوە دەتوانن سود لەو داهاتە وەربگرین كە 15% ی ئەو داهاتە لە هەر سەرۆكایەتییەكی شارەوانی لە هەر بەڕێوەبەرایەتییەكی گشتی دەكرێتەوە خزمەتگوزاری بۆ هەمان شارو شارۆچكە و خزمەتگوزاری شارەوانی پێ ئەنجام دەدرێت.

سەبارەت بە كەرتی ئاویش روونیكردەوە كە17% ی ئەو داهاتە دەكرێتەوە پرۆژەی خزمەتگوزاری و پرۆژەی خزمەتگوزاری ئاو و ئاوەڕۆی لە شارو شارۆچكەكان پێ ئەنجام دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا