ئاسایشی راپەڕین دوو باندی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسایشی ڕاپەڕین دوو باندی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكەن و دەست بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەردا دەگرن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین رایگەیاند، بەشی ماددە هۆشبەرەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بەپشتبەستن بە زانیاری و بەدواداچونی وورد ، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی ڕانیە دوو چالاكی گرنگی بەئەنجام گەیاند:
چالاكی یەكەم / لە ڕێكەوتی 12_4_2023 ( دوو ) تۆمەتبار بەناوەكانی ( س ، ك ، أ ) و ( ك ، ر ، ح ) بەچەند جۆر و بڕێكی جیاوازی ماددەی هۆشبەر لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەستگیركرد، یەكێك لە گومانلێكراوان دانیشتووی شاری هەولێرە .

جۆر و بڕی ماددە هۆشبەرەكان :

بڕی ( 1000 ) گم لەجۆری ( هێرۆین )

بڕی ( 1500 ) گم لە جۆری ( تریاك )

بڕی ( 500 ) گم لە جۆری ( ماریجوانە )

بڕی ( 50 ) گم لە جۆری ( كریستاڵ )

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشكردووە دەستگیراوە بەسەر ئامێری پێوانەكردن و كەل و پەلی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان، هەردوو تۆمەتبار بە ماددەی ( 26 ) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵیەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە .

چالاكی دووەم / لە ڕێكەوتی 9_4_2023 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستیانگرت بەسەر بڕی ( 56 ) كگم ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( كریستاڵ ) بە شێوەی شاراوە لەناو ( 17 قتوی كەتیرە )دا بوو، ئامادەكرابوو بنێرێتە دەرەوەی هەرێمی كوردستان، لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكە بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بە پێویستی دەزانێت سوپاس و پێزانین ئاراستەی هاوڵاتیانی دڵسۆزی سنورەكەی بكات كە هەمیشە هاوكاری دەزگای ئاسایش بوون بە پێدانی زانیاری لەسەر پێشهات و ڕووداوەكان لە پێناو فەراهەمكردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هەرێمەكەمان .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا