پۆڵەتیك پرێس
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، پشتگیری مامۆستایانی ناڕازی دەكەن و لەگەڵ جێبەجێكردنی داواكارییە رەواكانیاندان.
دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەچوار ساڵی رابردودا پشتیوانی داواكاری مامۆستایانی ناڕازی بوون و ئێستاش پشتوانیان دەبن هەوڵیش دەدەن سەرجەم داواكانیان جێبەجێ بكرێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە، زەنگی دەستپێكی خوێندنی ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان لێدران بەڵام لەزۆربەی قوتابخانەو خوێندنگاكانی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین بایكۆتی پرۆسەی خوێندنیان كرا.
لەماوەی رابردودا بەشێك لەمامۆستایان و رێكخراوی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایانگەیاند، پێویستە بڕیاری خوێندنی ئۆنلاین هەڵبوەشێتەوەو هەر 30 رۆژ جارێكیش مووچەی مامۆستایان دابەش بكرێت، ئەگەرنا بایكۆتی خوێندنی ئەمساڵ دەكەن.