پۆڵەتیک پرێس
لە ئێستادا سوپای ئەمریکا خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەو ناکۆکییانەی دەشێت لەگەڵ چین و روسیا بۆی دروستببێت، هەر بۆیە لەڕووی سەربازییەوە کەوتووەتە ئامادەباشییەوە.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی ناشناڵ ئینترێستی ئەمریکی، واشنتۆن خۆی ئامادەدەکات بۆ زیادکردنی پێنج چەکی نوێ بۆ لیستی جبەخانەکانی و یەکێک لەو چەکە نوێیانەش نەوەی نوێی ئۆتۆمبێلە جەنگییەکانە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمریکا سیستمی بەرگری موشەکی کورتمەودا و تانکی ئۆتۆماتیکی و هەلیکۆپتەر بۆ جبەخانەکەی زیاددەکات.
ئەوەش هاتووە، یەکێکی دیکە لەو چەکە نوێیانە بریتییە لە موشەکی دوورمەودا کە توانای بڕینی هەزار کیلۆمەری دەبێت.