پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سیاسەتمەدارێكی دیاری كورد رایدەگەیەنێت “ده‌بێت هه‌رێم داوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بکات له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر چونکه هه‌ستیاره، بچنه شوێنێکی تر و دوربکه‌ونه‌وه له‌وێ، بۆ فڕۆکه‌خانه‌که‌مان له‌مه‌ترسیدا بێت،”.
مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری دیاری کورد بەدەنگی ئەمریكای راگەیاندووە: “به‌رای من ده‌بێت هەرێم وا بکات ئەو هێزانە له فڕۆکه‌خانه دوربکه‌ونه‌وه، ئه‌وه دوو سێ جار لێیان ده‌ده‌ن ئیتر ئێمه بۆ ببینه قوربانی! با دوربکه‌نه‌وه و بچێت له‌شوێنێکی دیکه بابچن لێیده‌ن که‌یفی خۆیه‌تی به‌ڵام نابێت ئێمه ئه‌و باجه بده‌ین.”
دەشڵێت “نازانم ئه‌مه‌ریکا ده‌کشێته‌وه یان نا چونکه له‌وانه‌یه ساڵی پار تڕه‌مپ لێدوانی‌دا و خه‌ریک بوو له سوریا بکشێته‌وه و دواتر مانه‌وه، وه له ئه‌فغانستان ده‌کشێنه‌وه و ده‌یده‌نه تاڵیبان ، ده‌کرێت له عێراقیش ئه‌گه‌ر ببینن گرفتیان هه‌یه بکشێننه‌وه چونکه ئێستا عێراق (ئه‌وله‌ویه‌ت) له‌پێشینه نییه سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا شتی تر هه‌یه به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌ک هه‌ڵسوکه‌وت بکات زیاتر له‌مه باجی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا نه‌دات، وه حسابێک له‌گه‌ڵ ئێرانیش بکات.”
ئەمە لەكاتێكدایە، بەهۆی بونی بنكەی هاوپەیمانان لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لەرابردودا چەندین جار فرۆكەخانەكە موشەك بارانكراوە و لەئەنجامدا زیانی گیانی و مادی بەدوای خۆیدا هێناوە.