پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
د.مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەم دۆخەی بازاڕی دراو کاتییە و بەمزووانە بەهای 100 دۆلار دادەبەزێت بۆ 135 هەزار.
ئەمڕۆ چوارشەممە د. مەزهەر محەمەد ساڵح ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژانە فرۆشی بانکی ناوەندیی لە 200 ملیۆن دۆلار زیاترە و ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوام بێت ئەوا بازاڕ سەقامگیر دەبێت.
جەختی لەوەش کردەوە، هیچ مەترسییەک نەماوە بەهای دینار داببەزێتەوە و 100 دۆلار یەکسان ببێتەوە بە 160 هەزار دینار.
جەختی لەوەش کردەوە، لەنزیک مەودادا بەهای 100 دۆلار دەبێتە 135 بۆ 136 دۆلار.