نرخی نەوت و غاز لە بەنزینخانەکان دادەبەزێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی بەنزینخانەی سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی نەوت و غاز لە بەنزینخانەکان هەرزان دەکرێت.

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند، نرخی نەوتی سپی، غاز و گازوایل لە بەنزینخانەکان دادەبەزێت، نرخی یەک لیتر نەوت 50 دینار و یەک لیتر غاز و گازوایل 25 دیناری لێ کەمدەکرێتەوە.

ڕوونیکردەوە یەک لیتر نەوتی سپی نرخەکەی لە 1050 دینارەوە دەبێت بە 1000 دینار، یەک لیتر غاز لە 675 دینارەوە دەبێت بە 650 دینار و یەک لیتر گازیش لە 1000 دینارەوە دەبێت بە 975 دینار.

جەختیشیکردەوە، سەرجەم بەنزینخانەکان بەو بڕیارەوە پەباند دەبن و تائێستاش هیچ بڕیارێک بۆ دابەزینی نرخی بەنزین نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا