روونکردنەوەیەکی بەپەلە لە وەزارەتی کارەباوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم، لەبارەی کوژانەوەی گشتیی لە سیستمی کارەبای هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ هەینی، 1ـی کانوونی یەکەمی 2023، وەزارەتی کارەبای هەرێم لە روونکردنەوەیەکیدا بڵاویکردەوە،بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە، کوژانەوەی گشتی لە سیستەمی کارەبای هەرێم روویدا و تیمەكانی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکە و گەڕانەوەی كارەبای گشتین و بەم زووانە کێشەی کوژانەوەی گشتی چارەسەر دەکرێت.

وەزارەتی کارەبا روونیشیکردەوە،ئێوارەی رۆژی پێنجشەم، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە، تەواوی یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێم كوژانەوە و تیمەکانی وەزارەتی كارەبا دەمودەست کێشەکەیان چارەسەر كرد. بەڵام كاتژمێر (1:00)ی شەو بۆ جاری دووەم كوژانەوەی گشتی ڕوویدا و، ئێستا تیمەكانی کارەبای هەرێم سەرقاڵی ئاساییكردنەوەی دۆخی سیستەمی كارەبای هەرێمی كوردستانن و بەم نزیكانە چارەسەر دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا