بە ئاهەنگی جەماوەری گەورە لە بەغدا پێشوازی لە هەڵبژاردەی عێراق دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بە ئاهەنگی جەماوەری پێشوازی لە هەڵبژاردەی نیشتمانیی دەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق لەدوای دەستکەوتە وەرزشییە مەزنەکەیان و بردنەوەیان لە پاڵەوانێتی کەنداو 25، دەگەنەوە بەغدای پایتەخت.

هاوکات، بڕیارە بەئاهەنگ و پێشوازیکردنێکی جەماوەری گەورە، لەفڕۆکەخانە تا گۆرەپانی ئاهەنگە گەورەکان لەناوەڕاستی بەغدا پێشوازی هەڵبژاردەکە بکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەی شەممە لەڕێورەسمێکی فەرمیدا لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشوازیان لێدەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا