بەهۆی ڕوخانی بینایەکەوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ سێ شەمنمە، بە هۆی ڕوخانی دیواری بینایەک، کرێکارێک گیانی لە دەستدا.

سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێ شەممە 29ی ئادار، لە گوندی تووە سپی لە کاتی کار کردن لە بینایەک کرێکارێک بە هۆی ڕوخانی دیواری بینایەکەوە گیانی لە دەستدا و ژامرەیەکی دیکەش بریندار بوون.

ئەمە لە کاتێکدایە یەکێک لە مافەکانی کرێکاران لەشوێنی کارەکانیان پاراستنی کرێکارەکانە لە مەترسیەکانی کارەکەیان واتە تەندروستیی پیشەیی کە بەگوێرەی جۆری کارەکە گۆڕانکاری بەسەر کەرەسەتە پێویستیەکانی سەلامەتی پیشەیی دێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا