بە درۆن هێرشکرایە سەر رووسیا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری رووسیا ئەمرۆ رێککەوتی 30-07-2023 رایگەیاند، کە “بە سێ درۆن هێرشکراوەتە سەر دوو ئۆفیسی باڵەخانەیەک لە مۆسکۆ”.

وەزیری بەرگری رووسیا، سێرگی شۆیگو بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند کە درۆنێکیان خستۆتە خوارەوە و دوو درۆنیش بەر باڵەخانەیەک کەوتووە و بەهۆیەوە فڕۆکەخانەیەکی نزیک لە شوێنی رووداوەکە داخراوە، کە بەهۆیەوە دوو باڵەخانە زیانیان پێگەشتووە و کەسێکیش بریندار بووە.

رووسیا، کیێڤ تۆمەتبار دەکات بە ئەنجامدانی زنجیرە هێرشەکانی ئەم دوواییانەی سەر رووسیا و لەناویشیاندا هێرشی سەر کۆشکی کریملین لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا لە مۆسکۆی پایتەخت، کە رووسیا دەڵێت؛ هێرشەکە بە مەبەستی کوشتنی سەرۆک ڤلادیمیر پووتن ئەنجامدراوە، تا ئێستا ئۆکراینا بەفەرمی ئەم تۆمەتانەی رووسیای پشتڕاست یان رەتنەکردۆتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا