نرخی نەوت لە 98 دۆلار نزیکدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە 98 دۆلار نزیکبووەوە.

بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 97 دۆلار و 43 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 94 دۆلار و 67 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

شارەزایان دەڵێن، “پرسیارە گەورەکە کە پەیوەستە بە بازاڕی نەوتەوە ئەوەیە، گەر روسیا هەنگاوبنێت بۆ داگیرکردنی گشتگیری ئۆکرانیا و حکومەتی وڵاتانی ڕۆژئاوا سزا بەسەر دامەزراوە داراییەکانی روسیادا بسەپێنن، ئایا هەناردەی نەوتی روسیا پەکی ناکەوێت ئەمەش کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دانانێت؟”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا