لە شنگال رووداوێكی هاتووچۆی سەخت 29 قوربانی لێكەوتەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ئەنجامی پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای سنوونێ و كۆمەڵگەی خانەسوری شنگال، دوو كەس گیانیان لەدەستداو 27 ی تر برینداربوون.

ئێوارەی رۆژی یەكشەممە 16_1_2022 پاسێكی خوێندكاران لەكاتی گەڕانەوەی لە سنوونێوە بەرەو كۆمەڵەی خانەسور لەنزیك خاڵێكی پشكنینی ئاسایشی شنگال، لەگەڵ تانكەرێكی ئاوی سوپای عێراقدا پێكیاندادا و ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكابیش خۆی كێشا بە پاسەكەدا.

بەپێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس شۆفێری پاسەكە و خوێندكارێك گیانیان لە دەستداوە و27 ی تریش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا