بۆ دووەم جار لە ماوەی دوو رۆژدا هێرشکرایە سەر مۆسکۆ

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەوی رابردوو، بۆ دووەم جار لە دوو رۆژی رابردوودا هێرشکرایە سەر هەمان باڵەخانە لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا.

سێرگی سۆبیانین، سەرۆک شارەوانی مۆسکۆ رایگەیاند، شەوی رابردوو “چەند درۆنێکمان خستە خوارەوە، بەڵام دانەیەک بەر هەمان تاوەر کەوت کە رۆژی یەکشەممە بە درۆن هێرشکرایە سەری”، بە پێی زانیاریەکان، بێجگە لە زەرەر و زیانی رووکاری تاوەرەکە، تا ئێستا هیچ کوژراو و بریندارێک تۆمارنەکراوە.

وەزیری بەرگری رووسیا، ئۆکراینا تاوانبار دەکات بە ئەنجامدانی دوایین هێرشی درۆنی سەر باڵەخانەکەی مۆسکۆ، بەڵام کیێڤ تا ئێستا بەرپرسیاریەتی هێرشە درۆنییەکانی لە ئەستۆ نەگرتووە.

دوێنێ، لە میانی سەردانیکردنی رۆژئاوای وڵاتەکەی، ڤۆلۆدمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، هەڕەشەی “جەنگ بردنە ناو خاکی رووسیا”ـی کردوو و رایگەیاند کە ئۆکراینا ناوەند و پێگە هەستیارەکانی رووسیا لەناو خاکی رووسیادا بە ئامانج دەگرێت.

هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر رووسیا بەردەوامییان هەیە و ئەمە سێیەم هێرشە لەوەتەی نیوەی دووەمی ئەمساڵەوە، کە دووانیان لە ماوەی 2 رۆژی رابردوودا روویان داوە و یەکەم هێرشیش، بە ئامانج گرتنی کۆشکی کریملین بوو کە بەرپرسانی رووسیا بە هەوڵێک بۆ کوشتنی ڤلادیمیر پووتن لە قەڵەمی دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا