پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ، یەک شەممە 9ی نیسان، جارێکی دیکە نرخی بەنزین دادەبەزێت.
بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی، بە میدیاکانی ڕاگەیاند، بڕی 25 دینار بۆهەر یەک لە بەنزینی سوپەر، موحەسەن و نۆرماڵ دادەبەزێت.
ئاماژەی بەوەکرد، نرخی بەنزینی سوپەر دەبێت بە 1250 دینار بۆ هەر لیترێک، موحەسەن 1100 دینار بۆ هەر لیترێک و نۆرماڵیش 925 دینار بۆهەر لیترێک.
ڕوونیکردوە، بەنزینی 690 دیناری، کە لەلایەن عێراقەوە دەنێرێت کاریگەری لەسەر دابەزینی بەنزین هەیە.