پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال بە سەردانێک گەیشتە بەغدا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس، لە سەردانەکەیدا قوباد تاڵەبانی لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق کۆبووەتەوە.
کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دوای ئەوەدێت، ڕۆژی شەممە شاندی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی کۆبوونەوە.